شاری دێرینی سه‌یمه‌ره له نزیک شاری به‌دره ی ئیلام به هۆی دروستبوونی به‌نداوی سه‌یمه‌ره‌وه مه‌ترسیی که‌وتنه ژێرئاوی لێده‌کرێت‌و کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای ئیلام به‌رامبه‌ر به ناره‌زایه‌تییه‌کان، قۆناغی دووه‌می به‌رینبوونه‌وه‌ی به‌نداوه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی راگرتووه.به‌گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه ناوخۆییه‌کانی ئێران، به‌نداوی سه‌یمه‌ره گه‌وره‌ترین به‌نداوی پارێزگای ئیلامه‌و که‌وتووه‌ته نێوان پارێزگاکانی ئیلام‌و لوڕستانه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌کان تیمێکی 40که‌سی له شاره‌زایانی دێرینناسی سه‌ردانی ئیلام ئه‌که‌ن، ئه‌وه له حاڵێکدایه که که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی‌و دێرینناسه‌کانی ئیلام رایانگه‌یاندووه لێکدانه‌وه‌و پرۆسه‌ی گه‌ڕانی ته‌واو له شاری سه‌یمه‌ره ماوه‌یه‌کی درێژی ده‌وێت.
له ده‌وره‌به‌ری سه‌یمه‌ره سه‌رجه‌م 17شوێن‌و 120ئاسه‌واری دێرین‌و به‌تایبه‌ت شاری سه‌یمه‌ره هه‌ڵکه‌وتووه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌کان. به وته‌ی سه‌رچاوه حکومه‌تییه‌کان له ئیلام، پانتایی ناوچه‌ی مێژوویی سه‌یمه‌ره زیاتر له 200هێکتاره‌و له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م پانتاییه ئه‌گه‌ری هه‌ڵکه‌وتنی ئاسه‌واری دێرینی هه‌یه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1390ه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و هاوکات که پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی برقه له ئیلام، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌کی به‌ربڵاوی له‌ناو چالاکانی فه‌رهه‌نگیی ئیلام‌دا دروست کردووه‌و به ته‌واوبوونی پرۆژه‌که شاری سه‌یمه‌ره‌و ناوچه‌کانی تری ده‌ورووبه‌ری به‌ته‌واوی ده‌که‌وێته ژێر ئاوه‌وه‌و له ناو ده‌چێت.