ڕۆژی یەکشەممەی ۱٦ی خەرمانانی ۱۳۹۹ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بۆسەیان بۆ کۆڵبەران داناوە لە ئاکام دا دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە بۆسەی هێزەکانی ڕژێمەوە لە کاتی ڕاونانیان دا کوڵبەرێکی تەمەن ۱٤ ساڵ بە ناوی مانی هاشمی خەڵکی ئاوایی شمشێر سەر بە شاری پاوە لە بەرزایەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوەو بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە ئەو مناڵە بۆ کرینی مۆبایل کە بۆ مەدرەسە پێویستی پێ ببوە ڕوویی کردووەتە پیشەی دژوار و پڕمەترسی کۆڵبەری کە بە داخەوە ئاوایی بە سەر هاتوە.