بۆرهان ئەدوائیان تەمەن 28ساڵ کە ساڵی 1397 بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حزێکی کۆردستانی نەیاری رژیمی ئێران دەستگیر و سزای 19مانگ زیندانی بە سەردا سەپا بوو، پارێزەرەکەی سزاکەی شکاندووە بۆ 3 مانگ زیندانی تەعزیری.
ئەم چالاکە سیاسیە کوردە بە بۆنەی دۆخی قەیراناویی کە کۆرۆنا سازی کردووە خۆی بە بەندیخانە نەناساندبوو و لە ئاکامدا سەر لەبەیانی دوێنێ دووشەممە ١٧ی خەرمانان هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم هەڵیان کوتایە سەر ناوبراو و پاش دەستگیرکردنی رەوانەی زیندانی مەریوان کرا.