لە ماوەی چەند ڕۆژى ڕابردوو، حەسیم میرزایی چالاکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستگیر کراوە و براوە بۆ شوێنێکى نادیار.
دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتییە بێ حوکمى دادوەرى ئەنجام دراوە و وێڕای تێپەڕبوونی چەند رۆژ لە دەستگیر کردنی و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.