٣ کۆڵبەری دیکە بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیم لە سنووری ورمێ کوژران و بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران دەستەیەک کۆڵبەریان لە ئاوایی کوران دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو ھۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی بەخت کرد و دوو کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئەو کۆڵبەرەی بە دەستی ھێزەکانی رژیم گیانی بەخت کردووە ناوی سەراج ئەحمەدی بووە، بەڵام شوناسی دوو کەڵبەرە بریندارەکە تا ئێستا نادیارە.