سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی گەلاوێژ ۱۳۹۹ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری عەموخانزاد سەر بە شاری چالدوران تەقەیان لە دەستەیەک کۆلبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەزا پورئیسماعیل فیشەکی بەری کەوتووە و گیان لە دەست داوە.
شایانی باسە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ئەمە دووھەمین کۆڵبەرە کە بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی کوژراوە.