حوکمی پێنج ساڵ زیندان بۆ فاتیمە داوەند، زیندانی سیاسی کورد
چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکان بە نێوی « فاتیمە داوەند» لە لایان دادگای شۆڕشی مەھابادەوە بە تاوانی « بەشداری لە نارەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی رابردووی بۆکان» و « هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژ بە رژیمی ئێران » حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
شایانی باسە ناوبراو، چەندرۆژ پاش دەستبەسەرکران لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران، دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرت و لە تی ڤی دەنگو رەنگی کۆماری ئیسلامی دانپێدانانەکانی بڵاو کرایەوە.