مانگی رابردوو ھاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە نێوی «دارا ڕەشیدی » لە لایان ھێزە ئەمنییەکانی رژیم دەستبەسەر کرا و لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیرابوو
ئەو ھاووڵاتییە، لەلایەن دادگای ورمێ بە تاوانی « ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئوپوزسیونەکانی دژ بە رژیم» حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش ھەر بەو تۆمەتە بۆ ماوەی ھەفت ساڵ لە بەنیخانەکانی نەغەدە و ورمێ دەستبەسەر کرابوو.