حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین سەفەر کش و ئەسەد کشاوەرز، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەمین سەفەر کش و ئەسەد کشاوەرز، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.
ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو
شایانی باسە ئەسەد کشاوەرز ماوەی ٢٠ ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی ورمێ بەند کرابوو.