تەقینەوەی مین لە مێهران چوار کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩، چوار ھاووڵاتی کورد، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، لە پارێزگای ئیلام کوژران و بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو ھاووڵاتیانە، کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چوون بۆ ئەو ناوچەیە و گیانیان لە دەست داوە، سەلیم تاراس، چراغ عەبدی و هادی ئومیدی و کەسێک بە ناوی مێهدی ئومیدی بریندار بووە.
سەرجەمی ئەو ھاووڵاتیانە، خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام بوون