سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۷ی پووشپەڕ ی ۱۳۹۹ لە دەشتی وەزنێە سەر بە شارۆچکەی میراوێی سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە شوانێک بە ناوی یوسف ئەحمەدی خەلکی گوندی ئاڵۆتان میراوێ کردوە، لە ئاکامی ئەو دەست درێژیە دا گیانی بەختکردوە.
شایانی باسە لە ماوەی کەمتر لە پێنج ڕۆژ دا ئەوە دوو شوان بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی رژیم دەکوژرێن.