به داخێکی گرانه‌وه ڕێککەوتی۸ی پوشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۹۹، سێ که‌س له ژینگه پارێزانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه که‌وتنه به‌ر په‌لاماری ئاوری بێ ئه‌مانی دارستانەکانی ناوچه‌ی پارێزراوی “بوزین و مه‌ڕه‌خێڵ” و گیانیان له‌پێناوی ئاوهانی نیشتمان به‌خت کرد و چونه ناو ڕیزی شه‌هیدانی سه‌وزی وڵات.
کە بریتین له:
”موختارخهندانی، بیلال ئه‌مینی و یاسین که‌ریمی”.
هه‌روه‌ها سێ که‌س به ناوه‌کانی سۆران مه‌حمودی و عارفخودادادی و جه‌میل عه‌بدی برینداربوون.
ئەنجومه‌نی پاژین وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ شه‌هیدانی پاوە؛ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و هه‌روه‌ها ته‌واوی ژینگه‌دۆستانی کوردوستان ئه‌کات و خوازیاری چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی برینداره‌کانه.
هه‌ر وه‌کوو پێشتریش ڕامان گه‌یاندووه، به‌رپرسان نابێ به‌رانبه‌ر به کاره‌ساتی ژینگه‌یی و خه‌ساری ئینسانی بێ هه‌ڵوێست بن و ئه‌بێ له زووترین کات خه‌سار ناسی ئه‌م جوره ڕوداوه دڵته‌زێنانه بکه‌ن.
باوه‌ڕمان هه‌یه نە ئاور و نه هیچ کاره‌ساتێکی دیکه ئیراده‌ی ژینگه دۆستان نابه‌زینێ و ئێمه سورین له پاراستنی ژینگه‌ی وڵات.