کوشتن و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیە
ڕۆژی سێشەممە ، ٢٧ی جۆزەردان هیزەکانی حکومەتی تورکیە لە سەر سنوری نێوان باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شوێنێک بەناوی قەشقوڵ سەر بە شاری سەلماس تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
بە هۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە کۆڵبەرێک بە ناوی ئورهان گورو گیانی لە دەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سەعید گورو بە سەختی بریندار بووە.
ئەمە جاری یەکەم نییە تورکیە کۆڵبەر و کاسبکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانج دەگرێت و دەیانکوژێت.
دوایین نمونە کووشتنی دوو بژارچی گیا و گژی بەهاری خەڵکی شنۆ بوون.