دوای ئه‌وه‌ی روسیه هه‌ڕه‌شه‌ی راپرسیی له‌سه‌ر چاره‌نووسی کرێمی دا‌و رۆژاواییه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕی، ئه‌مڕۆ پارلمانی هه‌رێمی کریمێ له حاڵێکدا 3رۆژی بۆ واده‌ی راپرسییه‌که ماوه، یه‌کلایه‌نه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا.
ئه‌لعه‌ره‌بییه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاوی کردوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه سه‌ربه‌خۆیی کریمێ له پارلمانی 78که‌سیی ئه‌و هه‌رێمه‌دا که‌وتوو‌ه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌و له ئاکامدا ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که فه‌رانسه له وڵاته چالاکه‌کانی دژ به بوونی روسیه بووه له کریمیێو چه‌ندجار هه‌ڕه‌شه‌ی بایکۆتی ئه‌و هه‌رێمه‌یداوه، له ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه نه‌کردنی روسیه.