بە پێی حەواڵێک، رۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانى ئاگایی ئێرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵى مەهدى پوریا ١٩ ساڵ و براکەى محەمەد پوریا ١٧ ساڵ و لە پێش چاوی دایکان دەیانکووژن.
ئەو ھێرشەی بەرپرسانی ئاگایی لە کاتێکدا روویداوە کە ناوبراوان لە خەودا بوون .
بەداخەوە دایکى ئەم دوو لاوە بە دیتنى ئەم دیمەنە تۆقێنەرەى کوشتنى دوو کوڕەکەى لە پێش چاوی،جەڵتە لێىدا.
کاناڵە حکومەتییەکان بە درۆ کەوتنە پاساو هێنانەوە بۆ ئەم تاوانە و گوتیان ئەم دوو لاوە چەکدار بوون. بەڵام ئەحمەد پوریا براى ئەم دوو لاوە بەلووچە رایگەیاند « ئەمە درۆیە و براکانى چەکیان نەبووە و بەرپرسانی رژیم، بۆ بەرگری لە خرۆشانى خەڵک ئەم درۆیە دەکەن».