تورکیا زیندانییەکى سیاسى ڕادەستى کۆمارى ئیسلامى کردەوە
زیندانییەکی سیاسی بە ناوی ئیبراھیم خالیدی خەڵکی سەردەشت کە لە ساڵی ٢٠١٧ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپئشاندانەکانی دژ بە رژیمی ئیران دەسبەسەر کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو.
ناوبراو دوایی دوو ساڵ زیندانی بوون بە ئەسپاردنی بارمتە ئازاد دەکرێ.
شایانی باسە ئەو زیندانیە سیاسیە بە دوای ئازاد بوونی لە زیندان پەنا دەباتە وڵاتی تورکیا و لە ئەو وڵاتە خۆی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران دەکات تا بە فەرمی بینێرن بۆ وڵاتێک کە گیانی لە وێ پارازراو بێت.
بڵام دەوڵەتی تورکیە بە بیانووی «نا یاسایبوون و نەبوونی بەڵگەی پێویست»، ناوبراو دەستگیر دەکات و رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە