خۆکوشتنى ژنان لە ڕۆژهەڵات زیاتر بووە
لە ههفتهى ڕابردوو، لانی کەم حەوت ژن لە شارەکانی سنە، مێهران، سونقوڕ، سەقز و نەغەدە بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رۆژی ههینی ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی «سارینا غەفووری» بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.
ناو براو کە دایکی منداڵێکیشە، ماوەیەک پیش لە هاوژینەکەی جیا بووبونەوە.
هەمان ڕۆژ، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”مەنیج قادری“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام و خاوەن دوو منداڵ بە ناوی ”سیمین سەجادی“ بە هۆی هەژاری و نەبوونی لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.
هەروەها چوار ژنی دیکە بە ناوەکانی دەریا محەمەدی، نگین ئەمینی، شەریفەمستەفاپوور و ئەفسانە ڕەحیمی لە شارەکانی سنە، سونقور و سەقز پێشتر خۆیان کوشتبوو.