ئیسماعیل موریدى گیانی لە مەترسیدایە

ئیسماعیل موریدى زیندانی سیاسی کوردی خەڵکى سەلاس باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینیەوە بە تۆمەتى ئەندامیەت لە حزبێکی کوردی دەستگیر کراوە و ١٠ ساڵ حوکمى زیندانى بۆ بڕاوەتەوە و ئێستا لە زیندانى دیزڵ ئابادى کرماشان راگیراوە.

کاربەدەستانی زیندان تەلەفۆنیان بۆ بنەماڵەکەى کردووە کە حاڵى باش نیە و بە ھۆی مانگرتنەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئیسماعیل موریدى نزیکەى شەش ڕۆژە دەستى داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بنەماڵەی ناوبراو دڵگرانن لە دۆخى تەندرووستى رۆڵەکەیان.

بنەماڵەکەى دەڵێن لەو پێنج ساڵەدا ئیتلاعاتى سوپا دەیان کێشەیان بۆ دروست کردوون و ڕێگەیان نەداوە و ھەڕەشەیان کردووە کە لە میدیاکان بڵاوى نەکەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …