كاترین ئێشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا وتی، هیچ گەرەنتیەك نیە بۆ ئەوەی وتووێژە ناوكیەكانی شەش هێزی گەورەی جیهانیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بگاتە رێككەوتن.
كۆماری ئیسلامیی بە پێی ئەو رێككەوتنە كاتیەی كە لە پاییزی رابردوو ئەنجامدرا ئەوەی قبووڵكرد كە لە بەرانبەر كۆمەڵێك ئاسانكاری نێونەتەوەیی لە بابەت گەمارۆكانی سەر ئێران، پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ماوەی 6 مانگ بەرتەسك بكاتەوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەوەی یەكیەتی ئوروپا رۆژی یەكشەممە 18ی رەشەمە رایگەیاند، وتووێژەكانی 7ی رەشەمە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتیی نێوان ئێرانو كۆمەڵگای جیهانیی زۆر ئەستەمو پڕ كێشەیە.
وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ ئێران لە كاتی لەحاڵی دەسپێكردنەوەدایە كە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامییو كۆمەڵێكی بەرچاو لە كاربەدەستانی پایەبەرزی تاران لەوانە فەرماندەكانی سپا تەئكیدیان كردەوە كە هیچ خۆشبینیەكیان بە وتووێژەكان نیە.