چوار زیندانی سیاسی لە زیندانی مەریوان ئازاد کران

چوار زیندانی سیاسی لە زیندانی مەریوان بە ناوەکانی ئارمان غەفوری، سالمان ئەفرا، گۆران قوربانی، عادڵ پیروزی بە پێی لێبوردنی نوێی دەزگای دادوەریی رژیمی ئێران و بە بۆنەی جێژنی نەورۆز ئازاد کران.

ئەم زیندانیانە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمەکانیان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە مەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەیان کە کەمتر لە یەک ساڵە، بۆ زیندانی مەریوان گواسترا بوونەوە.

ئازاد کردنی ئەم زیندانیە سیاسیانە لە بارودۆخێکدایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکانی کۆماری اسلامی بە ئاستێکی بەربڵاو تەشەنەی سەندووە و تا ئێستا بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی چەندین زیندانی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …