چوار ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێرییە سەربەخۆەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی رەشەممە و لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھاوڵاتی بەساڵاچووی دیکە بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری سەقز کۆچی دواییان کردووە.
بە پێی ئامارە نافەرمیەکان، تا ئێستا لە شاری سەقز ١٩ کەس بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.