رۆژی شەممە رێکەوتی دوازدەی رێبەندان یەکێک لەو کۆلبەرانە کە بە ھۆی بارینی بەفری زۆر لە بەرزاییەکانی ئاوایی میشیاو لە ناوچەی سەرشیو گیری کردبوو بەداخەوە گیانی لە دەست دا.
ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەست داوە ناوی عوسمان فتووحی تەمەن پەنجاو پێنج ساڵ، خەڵکی میشیاو نیشتەجێی ئاوایی تازاوای سەقزە کە لە دەور و بەری ئاوایی مام سێوەدین گیانی لە پێناو نان لەدەست دا.