کرێکارێکی لاوی کورد بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل گیانی لەدەست داوە.
دوێنێ چوارشەممە ٩ی رێبەندان، کرێکارێکی لاو بە ناوی سینا عەلی رەمائی ١٤ ساڵە و خەڵکی ئاوایی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل لە باکووری ئێران، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە، ساڵانە ھەزاران کرێکاری کورد و ئێرانی بە ھۆی نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کار لە ئێران، گیانیان لەدەست دەدەن یان تووشی کەم ئەندام بوون دەبن.