سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۹ی بەفرانبار ۱۳۹٨ی ھەتاوی، کاتژمێر ۱۰ی بەیانی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری #چاڵدوران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی #مەجید_مظلومی خەڵکی ئاوایی #چخۆر_کندی بە توندی بریندار کراوە.
دەوترێ مەجید فیشەک بەر دڵی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #ئەردەشیر لە باکوری کوردستان کراوە و ئێستا گوازراوەتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری.