دکتۆر #ناسر_ھێمەتی لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ناسر_ھێمەتی دکتۆری کوردی خەڵکی #ئیلام و دانیشتووی شاری #ئیسفەھان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاستێکی بەرچاو چالاکی ھەیە، بە ھۆی پشتیوانی لە بانگەوازی رۆژی پێنجمی بەفرانبار و داواکاریی خەڵک بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ناوبراو ھیچ ھەواڵێک لە بەردەستدا نیە.