ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، دوو برا کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوھن لە گەردەنەی تەتە و ژاڵانە لە ھەورامان بە ھۆی سەرما و ھەرەسی بەفرەوە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و یەکێکیشیان تا ئێستا ون و بێ سەروشوێنە.
کۆڵبەری گیانبەخت کردوو ناوی ئازاد خەسرەوی بووە و لە رێگای ھاوڕێیەکانیەوە دراوە بە ١١٥ی ھەورامان و کۆڵبەری ون بوویش فەرھاد خەسرەوی ناوە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوانن.