سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشهمه دیداری ساڵانه‌ی سلێمانی بۆ ماوه‌ی 2رۆژ له زانکۆی ئه‌مریکی له عێراق-سلێمانی ده‌ستی پێ‌کرد.دیداری سلێمانی به پانێلی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، د.به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیه‌و فوئاد حسێن وته‌بێژی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام بوو. له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌رۆکێ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و دیداره‌که‌ی به‌ڕز نرخاند.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق له ساڵی 2003، هێدنه‌ی دانیشتنه نیوه فه‌رمییه‌کان کاریگه‌رییان له سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئه‌م وڵاته داناوه، کۆبوونه‌وه فهرمیو داخوارهکان کاریگه‌رییان نه‌بووه‌و له‌و ناوه‌دا زانکۆی ئه‌مریکی له عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی دیاری بووه.
له تایبه‌تمه‌ندییه ههواڵسازهکانی ئه‌م دیداره، به کوردی ئاخاوتنی کورتی ئۆغڵوو بوو که ده‌نگدانه‌وه‌ی له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشدا هه‌بوو، جگه له‌وه ئه‌ویکه زیاتر له‌وه‌ی باس له داهاتووی گه‌ش بۆ عێراق بکرێت، باس له مهترسیو بێ هیواییه‌کانی به‌رده‌م چاره‌نووسی سیاسیی عێراق کرا.
بڕیار بووه ئه‌مشه‌و ئۆغڵو به رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بگه‌ڕیته‌وه بۆ تورکیه‌و پێشتریش له‌گه‌ل هه‌ریه‌که له نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌ته‌وه.