زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ئەمڕۆ دوشەمە #زارا_محەمەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کە هاوکات بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەلایەتی نۆژین لە پارێزگای سنەیە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.