چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

جوانڕۆ

بە پێی سەرچاوەێەکی باوەڕ پێکراو لە جوانڕۆوە باس لەوە دەکرێت لەو خۆپیشاندانەکانی دژی زوڵمو زۆرداری رێژیم دەستی پێکردوە ئەوەیە کە لە چەند گەڕەکێکی شاری جوانڕۆ کۆنتڕۆڵ لە دەستی هێزە سەرکوتکرەکان دەرچووەو و گەنجانو لاوانی جوانڕۆ بە کوڕو کچەوە لە مەیدانی بەسیج و مەیدانی ئینقلابو خیابانی بێداریو مەیدانی مەولەوییان کۆنتڕۆڵیان کردوەو لەو شەقامو مەیدانانە کە کۆنتڕۆڵ کراوە تەواویی دامو دەزگاکانی حکومەتیان سوتاندوە، هێزەکانی ئێران لە ترسی بەتەوایی لە دەست دانی شاری جوانڕۆ حکومەت نیزامیان دەست پێکردوە وەک گەڕەکەکانی باوەجانیو گەڕەکی قڕگە، تەنانەت دۆخەکە گەیشتوتە ئاستێک کە دەستڕێژی گولە دەکەنە سەر ماڵەکان کە ئەیانەوێت بەو شێوازە خەڵک بترسێنن و پێش بە هاتنە دەرەوەیان بگرن بۆ خۆپیشاندان ، جێگەی باسە زۆڕێک لە خەڵک ناتوانن بڕۆنە بازار بۆ دابین کردنی خۆراکی ڕۆژانەیان بۆ نمونە نان و شیر بۆ منداڵەکانیان ئەوگەنجو لاوانەیش کە هێزە سەرکوتکرەکانی رێژیم شەهیدیان کردون کە باس لە زیاتر 15شەهید 45بریندار دەکرێت کە بەدەست هێزە ئەمنێکانو شەهید کراون دەست بە سەر تەرمەکانیانە گیراوەو هەتا ئێستاش بێ سەرو شوێنن ئەوبریندارانەش کە لە نەخوشخانەنن زۆربەیان برینەکانیان قورسەو پێویستیان بە خوێنەو داوای بەهاناچونەوەی خەڵک دەکەن بۆ خوێن دایین

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …