سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2024

بەرز ڕاگرتنی یادی گیانبەختکردووانی ژینگە پارێز لە مەریوان

خەڵکی ئازادی خوازی مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی گیانبەختکردووانی ژینگە، لە ڕۆژی ٣ی خەرمانان حەماسەیەکی دیکەیان خولقاند و پەیمانیان  لەسەر گڵکۆی گیانبەختکردووانی ژینگە نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، خەڵکی شاری مەریوان و هەروەها بە بەشداری خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردووانی ژینگەدا، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هاوڕێیانە، لەسەر گڵکۆکەیان کۆبوونەوە و حەماسەیەکی دیکەیان خولقاند.

ئەمڕۆ یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی کاک “شەریف باجوەر” وکاک “ئومید کۆنەپۆشی” کاک “ڕه‌حمه‌ت حه‌کیمی نیا” و کاک “محه‌ممه‌د په‌ژوهی”، کە بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانیی خۆیاندا، کەوتنە داوی ئاگری ڕق و قینی دوژمنانی ژینگە و بەداخەوە گیانی خۆیان بەختکرد.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …