یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

گیان لەدەستدانی کۆڵبەڕیک لە سنووری شاری شنۆ

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەڵماس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری شنۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانێکی کۆڵبەرانیان  لە سنووری کێلەشینی شاری شنۆ دایە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئەنجامئ ئەو دەسڕێژیە کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد حەمیزادە” ٣٢ ساڵ تەمەن گیانی لەدەستدا.

بە داخەوە ڕۆژ نیە کە هەواڵی دڵتەزێنی لاوانی کوردستان بەتایبەت لە ناو کۆڵبەران نەبیستین ، کە کۆڵبەرێ بە گوله، کۆڵبەرێ بە خنکان، کۆڵبەرێ بە کەوتن و  کۆڵبەرێ بە ڕنوو، گیانی لەدەست نەدا.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …