سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران،لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، سێ هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی”سەیفوڵڵا جەلیلی ،بەشیر حاتەمی و غەفوور یاری” خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”سەر بە شاری سنە، لە شاری دەماوەند سەربە پارێزگای تاران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە، دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو سێ هاوڵاتیە کوردە بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی و بەکار هێنانی جامانە لە زەماوەند، دەستبەسەر کراون.
ئەم سێ هاوڵاتیە کوردە، پاش دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ هەواڵێک لەبەردەستدا نییە.