بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژینگە و لەوەڕگەکانی دوو ئاوایی لە ناوچەی کامیاران خەسارکێ زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند و ٢٩٠ سەر مەڕوماڵاتیش لە ناوچوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە مەزرا و لەوەڕگەکانی دووئاوایی ” مەجی ئاوا” و “وشترمل” لە ناوچەی “مووچش” سەربە ناوچەی شارۆچکەی مووچش لە کامیاران ، وێڕای سووتانی بەشیکی زۆر لە ژینگەی ئەو ناوچە، ٢٩٠سەر مەڕ وماڵاتیش بە هۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون.
لەو ڕووداوەدا شوانی ئاوایی “مەجی ئاوا” برینداربووەو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاگرەکە بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگە پاریز کوژراوەتەوە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە ڕوون نەبووتەوە.