کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە شاری سەردەشت بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “سادر باپیری” خەڵکی گوندی “قەڵاڕەش” سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بە قورسی بریندار بوو.
ناوبراوبە هۆی قورسی برینەکەی، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ کراوە.
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، ئەم کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.
ل