هاوڵاتیەکی تۆمەتبار بە کوشتنی دوو برا و ئاموزایەک، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکانەوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: هاوڵاتیەکی خەڵکی خەڵکی گوندی “سیا گاو” سەربە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، کە ١٥ ساڵ پێش بە هۆی شەڕ و کێشە لە نێوان چەند بنەماڵەی ئەو گوندە ڕۆیدابوو، دوو کوڕی بنەماڵەیەک و کوڕی بنەماڵەیەکی دیکەی کوشتبوو و لەدرێژەی چالاکییە مرۆڤ دۆستانە و هاوکاریی ڕیش سپی و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو دەڤەرە، کەسی تۆمەتبار لە پەتی سێدارە ڕزگاریی بوو و ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە لە یەک، دوو ساڵی رابردوودا هەڵمەتی لەم شێوەیە لە شارەکانی کوردستان پەرەی سەندووە و تا ئێستا چەندین زیندانی مەحکوم بە ئیعدام لە ژێر پەتی سێدارە بە هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی کورد لە لایەن بنەماڵەی شاکیەکەیانەوە بەخشراون و لەم بوارەشدا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی ئێراندا پێشەنگە.