دوو چالاکی ژینگە پارێزی کورد خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سنە لەلایەن داداگای ڕژیمهوه به ٨٠ مانگ زیندان مهحكووم كران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدری زاگرۆس پۆست: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاکی ژینگە پارێزی کورد، خەڵکی گوندی “نگڵ” سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە بە ناوەکانی “ئاوات کەرەمی و ئیدریس محەمەدی” کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو له لایهن هێزهکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی و هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم سەرجەم به ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مهحكووم كران.