هەڵەی پزیشکی گیان لە دەستدانی کچێکی مێرمنداڵی لێکەتەوە

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری سنە لەکاتی نەشتەرگەری بە هۆی هەڵەی پزیشکیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی عەباس ئاوای شاری سنە بە ناوی “پەرەستوو نەسیری” لەکاتی نەشتەرگەری زراو (کیسە صفری) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە  بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەست داوە.

“فواد حوسێنی”، بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی یەکی سنە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکانی حکوومەت، ڕایگەیاند: “پەرەستوو نەسیری، قوتابی دواناوەندیی کچانەی قوتابخانەی “بەهمەن”، لە کاتی نەشتەرگەریی زەردئاودا (کیسە صفرا)، گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ناوبراو ڕایگەیاندووە: کە لێکۆڵینەوە لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو کچە قوتابیە دەکەین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …