لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی “پەروین ئەدوایی”، و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵی ناوبراو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەو بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، “پەروین ئەدوای” چالاکی مەدەنی و هاوکارت لە بواری ژینگە پارێزی و مافی ژنان و منداڵان چالاک بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کرانی ناوبراو، ماڵەکەیان پشکنیوە و چەند کەل و پەلی تایبەتی ئەو چالاکە مەدەنیەیان، لە گەڵ خۆیان بردووە.