چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2024

بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان لە ژێر گوشار و هەڕەشەی ئاگردا

 کانێکسەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شاری سەرپێڵ زەهاو بۆ جارێکی دیکە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ شەوی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بە هۆی تەزووی کارەبایەوە کانێکسی لێقەوماوانی بۆمەلەرزە لێدراو لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان ئاگری تێبەر بوو و خەڵک بۆ کواژندنەوەی ئاگرکە هیچ کەرەستەیەکی تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوەیان نەبووە و تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگر کوژاندەوەش بە هانایانەوە نەڕۆیشتوون.

جێگای ئاماژەیە کە هەر بەو هۆیەوەخەڵک ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە بەڵێنە درۆیینەکانی بەرپرسانی ڕژیم دەردەبڕن و یەکێک لە بوومەلەرزە لێدراوان لە کورتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە دەڵێت: نزیک دوو ساڵە، خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو لە ناو کانێکسدا ژیان دەکەن، کانێکسەکانیشیان بەردەوام ئاگریان تێبەردەبێت و دەسووتێ، بەرپرسەکان لە کوێن؟ نازانین.

نزیک بە دوو ساڵە لە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان تێپەڕ بووە وتا ئێستا بەڵێنەکانی بەرپرسانی ڕژیم لە هیچ ناوچەیەکی بۆمەلەرزە لێدراو، جێبەجێ نەبووە و خەڵکی لێقەوماوی ئەو کارەساتە لە ئەستەمترین بارودۆخی ژیاندا ژیان بە سەر دەبەن و  نەبوونی سەرەکیترین پێداویستی ژیان، نەخۆشی، کەم ئاوی، سەرما و گەرما و… دەیان کێشەی دیکە بەردەوام  ئازاریان دەدات.

ئەمانە هەموو لە کاتێکان کە ڕژیمی ئێران بە لێشاو خەریکی یارمەتی گەیاندن بە لایەنە تێرۆریستەکانی شەڕی سووریە و عێراق و یەمەن و لوبنان و فەلەستین و ئەفغانستان و ئاوەدان کردنەوە و نۆژەن کردنەوەی خێرای ئەو شوێنانەیە. لە لایەکی تریشەوە گەندەڵی گشت تان و پۆی ئەو رژیمەی تەنیوەتەوە و رۆژ و سات و ئان و کات نیە کە بیسەری هەواڵی ئاشکرا بوونی دزی و تاڵان و گەندەڵیی بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە لە سەرجەم ئاست و دام و دەزگاکانیدا نەبین.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …