دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان، لە یەک ڕۆژدا کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ٢٥ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی “کیمیا شێخانی”، خەڵکی گوندی “گوڕگاوێ” سەر بە شاری شنۆ، بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، لاوێکی دیکە خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئەرسەلان ڕەحیمی”، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆ کوژی له کوردستان دا، زۆر به‌رچاوه و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و ته‌نانه‌ت خودی بنه‌ماڵه‌کانیشه‌وه پشت گوێ ده‌خرێت، به‌ڵام رۆژ نیه که هه‌واڵی خۆ کوژی و ده‌ستدان به خۆکوژی له لاپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رۆژنامه و… بڵاو نه‌کرێته‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی خۆکوژی له کوردستان دا به‌رچاوه، نه‌ک هه‌ر هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده دزێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵنه‌گیراوه، به‌ڵکوو له لایه‌ن که‌سانی په‌یوه‌ندیدار و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگاوه زۆر جار حاشای لێ ده‌کرێت ، هه‌ر بۆیه ئامارێکی دروست له مه‌ڕ خۆ کوژی له کوردستان، له به‌ر ده‌ست‌دا نیه.