ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌عده‌نی “كانی سێ‌و” له پیرانشار بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به‌پێنەدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
به پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ كرێكارانی مه‌عده‌نی “كانی سێ‌و” كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردانیش له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستییان له كار كێشابووه‌وه و مانیان گرت.
بۆ جارێكی دیگه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، داوایان له به‌رپرسان كردووه كه داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.
شایانی باسە کە ڕۆژی شه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانیش، كرێكارانی مه‌عده‌نی “كانی سێ‌و” له “به‌یگۆم قه‌ڵا”سەر بە شاری نه‌غه‌ده، کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان لە بەردەم مەعدەنی “کانی سێ‌و” لە مەڕ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بەڕێوە بردبوو.
جێگای ئاماژەیە؛ له تەواوی ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم له نێو كرێكارانی ناڕازیدا کۆبوونەتەەوە، به‌نیاز بوون كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و زۆرنواندن له به‌رامبه‌ر كرێكاران دا بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاند كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.