له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار کۆمەڵێک لە کۆڵبەران له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای ڕژیمەوە دەدرێنە به‌ر ده‌سرێژی گوللە و له ئه‌نجامدا دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی برینداربوون.
ه پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی” به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕژیم له ناوچه‌ی سنووری “كانی زه‌رد”ی سه‌رده‌شت به سه‌ختی برینداربوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران له به‌رزاییه‌كانی سنووری پیرانشار كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه چەکدارەکانی ڕژیم و به‌دوای ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئومید محه‌ممه‌د پوور به قورسی برینداربوو.