سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2024

ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجۆمه‌نی پێن كورد بۆ پشتیوانی له‌ زارا مۆحه‌ممه‌دی مامۆستای كورد

ئه‌نجۆمه‌نی نووسه‌رانی كورد ( PEN KURD ) سه‌ر به‌ ئه‌نجۆمه‌نی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ بڵاو‌كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك خوازیاری پشتیوانی ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كرد بۆ ئازادی مامۆستای خۆبه‌خشی به‌ندكراوی كورد.

ئه‌نجۆمه‌نی قه‌ڵه‌می كورد ( ناوه‌ندی پێن كورد ) به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، ئه‌نجۆمه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ڵه‌م
(PEN INTERNATIONAL) لە‌ دەستبه‌سه‌ر كرانی مامۆستای خۆبه‌خشی كورد “زارا مۆحه‌مه‌دی” دانیشتووی شاری سنه‌ سه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ ئاگادار ده‌كات.
له‌ به‌شێكی بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی “پێن كورد” دا ئاماژه‌ی پێدراوه”زارا مۆحه‌ممه‌دی” مامۆستای خۆبه‌خشی كورد به‌ هۆی فێركاری زمانی دایكی به‌ منداڵانی وڵاته‌كه‌ی هاوڕێ له‌ گه‌ڵ دوو كه‌س له‌ هاوكارانی به‌ ناوه‌كانی”ئیدریس مێنبه‌ری و رێبوار مێنبه‌ری” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وتریت ئه‌و دوو هاوكاره‌ی ناوبراو ئازاد كراون به‌ڵام له‌ چاره‌نووسی زارا مۆحه‌ممه‌دی هیچ هه‌واڵێك به‌رده‌ست نیه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی پێن كورد دا ئاماژه‌ به‌ مافی خوێندن به‌ زمانی دایكی له‌ چوارچێوه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وییه‌كان كراوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فێربوون به‌ زمانی دایكی له‌ چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له‌ مافه‌ سه‌ره‌كی و گرینگه‌كانی مرۆڤه‌كانه‌. جیا له‌وه‌ش به‌یاننامه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجۆمه‌نی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندن و فێربوون به‌ زمانی دایكی یه‌كێك له‌ مافه‌ سه‌ره‌كی و گرینگه‌كان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دونیا به‌رچاوده‌گرێت و هه‌ر بۆیه‌ش پشتیوانی له‌ زارا مۆحه‌امه‌دی مامۆستای خۆبه‌خشی كورد كه‌ به‌ هۆی فێركردنی زمانی دایكی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاسایشه‌كانی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌نجۆمه‌نی نێونه‌وه‌یی قه‌ڵه‌م و هه‌موو ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وییه‌كانه‌.
ئه‌نجۆمه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م یان پێن نێونه‌ته‌وه‌یی رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی جیهانیه كه‌ ئه‌ندامانی له‌نووسه‌ران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی هه‌موو دونیا پێك هاتوون. ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٦ ئۆكتۆبری ١٩٢١ له‌ لایه‌ن كه‌سێك به‌ ناوی كاترین ئیمی داوسێن ئێسكات له‌ شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی وڵاتی بریتانیا دامه‌زراوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجۆمه‌نی پێن كورد ساڵی ١٩٨٠ له‌ لایه‌ن حسێن ئه‌رده‌م نووسه‌ری به‌ناوبانگی كورد دامه‌زراوه‌ و له‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌ وڵاتی بریتانیا له‌ كونگره‌ی ساڵانه‌ی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی پێشنیاری دروستكردنی ناوه‌ندی پێن كورد دراوه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا قه‌بووڵ كراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكیه‌كانی و وه‌كوو ماڵی كورد هه‌موو نووسه‌رانی كوردی له‌ ده‌وری یه‌كتری كۆكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له‌كۆنگره‌ی خۆیان‌ دا ده‌سته‌یه‌كی نوێ دیاری ده‌كه‌ن بۆ چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی پێن كورد و بڕیار وایه‌ ده‌هه‌مین كۆنگره‌ی خۆیان له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ شاری ئۆڵدینبۆرگی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …