كاربەدەستانی ئەمنیەتی رژیمی ئێران لەپارێزگای كوردستان لەهەوڵی ئەوەدان سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، زانیارو لوقمان مورادی جێبەجێ بكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەمپینی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ لەئێرانی راگەیاندوە لهم چهند رۆژی رابردوودا کاربهدهستانی رژیم لە پارێزگای كوردستان لهههوڵدان تا سزای لهسێدارهدانی زانیار و لوقمان مورادی گیراوانی سیاسی کورد به زووترین کات جێبهجێ بکرێت . زانیارو لوقمانی مورادی كە ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لەزینداندانو ئێستاش لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بەندكراون، بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی وتاربێژی هەینی شاری مەریوان لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.