ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـــ کۆمەڵایەتی “نۆژین” لە بەرانبەر دادگای شاری سنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بە ڕێوەبرد.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئەندامانی ئەنجومەنی “نۆژین” لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری ئازادیی بێ مه‌رجی “زارا محەممەدی”، ئەندامی دەستبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە بوون.
هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ هێزە ئهمنیەتیەكانی ڕژیم چاوه‌دێریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه و دەستیان داوه‌ته پشكنیكی كه‌ل و په‌لی شه‌خسیی به‌شداربووان.
شایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نۆژین به ناوه‌كانی “ئیدریس مینبەری” و “ڕێبوار مینبەری” کە لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد كران به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “زارا محه‌ممه‌دی” درێژه‌ی هه‌یه.