هه‌ر كه به‌هار دێت، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆی شادیی بهێنێت و سه‌رسه‌وزیی، به‌ڵام به‌هار بۆ من وهبییرهێنهرهوهی خوێنه و تێكهه‌ڵچوونی خیابانیی. وهبییرهێنهرهوهی ڕۆژانێكی پڕاوپڕ له دڵه‌ڕاوكێ كه خوێن، شه‌قامه‌كانی سنه‌ی شه‌ڵاڵی خوێن كرد و شار بۆگه‌نی باڕووتی هه‌ڵگرت. ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه پاسه‌وانه‌كان له هه‌ر گوزهرێكدا ڕووناكییان ده‌دایه به‌ر قامچی و هه‌ڵده‌ستان به كوشتنی ئه‌شق و هیوا.
مانگی گوڵان بوو، هه‌ر ئه‌و مانگه‌ی كه زه‌ویی سه‌وز ده‌كاته‌وه و وه‌ك ده‌ڵێن عه‌رز ڕه‌نگی به‌هه‌شت به خۆوه ده‌گرێت. ئه‌و كاته حكوومه‌تی ناوه‌ندیی فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر كوردوستانی ده‌ركرد. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه هه‌روه‌ك باقی شاره‌كانی ئێران خۆی نه‌دابووه ده‌ست ئیسلامگه‌راكان. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌روه‌ك وه‌ك جاران ده‌ژیان. شار له لایه‌ن شووڕای هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا. 55 شووڕای خۆجێیی، واته “بنكه”، له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی سنه، نیشانه‌یه‌ك بوو له به‌شداریی هه‌مووان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوشار.
ڕوژانی خۆڕاگریی و شه‌ڕ له كوردوستان
له‌و كاته‌دا من تازه‌لاوێك بووم به گوڕ و تینێكی زۆره‌وه له شووڕای گه‌ڕه‌كی قه‌تارچییان یاخود هه‌مان “بنكه‌ی قه‌تارچییان”. له‌و بنكه دا ئامووزشی نیزامیی و ئیمداد(یارمه‌تیده‌ری پزیشكیی) و نه‌جات (ڕزگاركردن)م ده‌بینی. ئه‌وه‌ش بڵێم كه كوردوستان له‌و ڕۆژانه‌دا ببووه ماڵی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان. ساڵێك دوای شۆڕش، ئه‌و كاته‌ی كه حكوومه‌تی ناوه‌ندیی خۆی بۆ سڕینه‌وه و پاڵپێوه‌نانی ئه‌وانی دیكه ئاماده ده‌كرد، كوردوستان جێیه‌كی ئه‌من بوو بۆ ئه‌زموونكردنی ئازادیی و پارته سیاسییه‌كانیش خه‌ریكی چالاكیی سیاسیی و هێزكۆكردنهوه و بارهێنان بوون. هه‌ر پارته و نووسینگه و بنكه و بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌بوو. كۆڕ و كۆمه‌ڵی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و بارهێنان بۆ كاری تایبه‌تی دیاریكراو كه شاری خستبووه جموجۆڵی زیاتر.
من ئه‌وكات كچێكی تازه‌لاوی لایه‌نگری خوێندكارانی “پیشگام” بووم كه ئه‌ركێكی ڕێكخراوه‌یی دیاریكراوم پێ سپێردرابوو. هه‌موو ڕۆژێ ده‌بوو بڵاوكراوه‌ی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان كۆ بكه‌مه‌وه و بیگه‌یه‌نمه ده‌ستی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك. كارم ئه‌وه بوو كه هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتنه‌وه بچمه سه‌ردانی یه‌كه به یه‌كه‌ی بنكه و باره‌گای پارته سیاسییه‌كانی جێگیر له سنه و هه‌رچی ڕاگه‌یاندن و خهبهرنامهیان بووایه، وه‌ریبگرم و بیهێنمه بنكه‌ی قه‌تارچییان. ده‌بوو به ته‌واوی شار دا بگه‌ڕێم. به ڕاكردن ده‌ڕۆیشتم هه‌تاكوو دره‌نگ نه‌كه‌وم و زوو بگه‌مێ.
مانگی گوڵان بۆ من له بییرنهكراوهیه. ئازارهێنه‌ره بۆ من و هاوته‌مه‌نه‌كانم كه له پڕ ئه‌م گشته گوڕ و تین و ژیانه، چۆن بووه قوربانیی په‌لاماری ئه‌و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌ی كه هه‌مووانی به یه‌كجۆر و له چوارچێوه‌ی “ئۆمهتێكی یه‌كده‌ست” ده‌ویست. هێرشه‌كه له عه‌رز و ئاسمانه‌وه كرا. هه‌ر ڕۆكێت و خۆمپاره بوو كه ژیانی له سنه ده‌ستاند و شاری ماته‌مبار ده‌كرد. ماشێنی سه‌ركوت خوێنی ده‌ویست و تێریش نه‌ده‌بوو. شه‌ڕی جادده و كۆڵان بوو، سامناك، شتێكی له جۆری فیلمه‌كانی شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م.
شایه‌تێكی زیندووی ئه‌و چیرۆكه من و زۆری دیكه‌ین. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه به چاوی خۆم دیتوومن، هێشتاش هه‌ر وه‌ك كابووس و مۆته‌كه بۆم دووپات ده‌بنه‌وه. كوشتاری بێ به‌زه‌ییانه و خوێن و خوێنڕشتن. “شه‌هێنی باوه‌فا” سهرپهرهستار بوو وه به پێشنیاری ئه‌و، منیش بوومه ئیمدادگهر(یارمه‌تیده‌ری پزیشكیی) له ژووری عه‌مه‌لی خه‌سته‌خانه‌ی “شۆهه‌دا”. ئه‌و جێیه‌ی كه برینداره‌كانیان ده‌هێنایه ئه‌وێ، هه‌تا به‌شكوو زیندوو بمێننه‌وه. ئیتر هه‌موو ڕۆژێ له جیاتی شه‌وق و زه‌وقی هێنانی نووسراوه، ڕاگه‌یاندن و خهبهرنامهكان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ئاگادارییه‌كان، ئه‌و بریندارانه‌م ده‌دیت كه مه‌ودایه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ مه‌رگ نه‌بوو. خوێناویی و پشووبڕاو، به جه‌سته‌ی بریندار كه ده‌بوو خێرا و به‌زوویی تیمار بكرێن.
“شه‌هێن” ڕاسپارده‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ دیاریی كردم، ئاگاداریی و چاودێریی له ژووری عه‌مه‌ل، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا له تیمی پزیشكیی نێردراوی تاران‌دا، كه‌سی سیخوڕ و خراپكاری دزه‌ی كردبێت و بیهه‌وێت كه گیانی پێشمه‌رگه‌كان بگرێت. كارێكی سه‌خت بوو، له جۆری ئهمنییهتییهكهی، ئه‌ویش بۆ من كه تازه‌لاوێك بووم، به‌ڵام شه‌هێن ده‌یگووت: “تۆ زیره‌ك و هه‌ڵسووڕی، چاودێریی بكه و ئاگات لێیان بێت. ئه‌و گومانی له‌سه‌ر دوو كه‌س هه‌بوو. زۆرێك له خه‌باتكاران له فڕۆكه‌خانه‌ی سنه به بڕیاری “سادق خه‌ڵخالی” حاكمی شه‌رعی ئه‌وكات به بێ دادگایی تیره‌باران و ئێعدام كران.
منیش وه‌ك بڵێی كه چه‌ند چاوی دیكه‌شم قه‌رز كردبێ، به‌رده‌وام چاو‌دێر و ئاگادار بووم، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر به ئانقه‌ست پێشمه‌رگه‌كان بكوژێت. بۆنی خوێن هه‌موو خه‌سته‌خانه‌ی هه‌ڵگرتبوو، ژووره‌كان و ڕاهڕۆكان پڕ بوون له بریندار و كوژراو، له‌به‌ر ناڵه‌ناڵ و ژاوه‌ژاو گوێت له ده‌نگی كه‌س نه‌ده‌بوو. ساردخانهش پڕ بوو له ته‌رم و ده‌ست و قاچی بڕدراو. سه‌خت بوو بۆ من كه ده‌بوو ده‌ست و قاچه بڕدراوهكان ببه‌مه ساردخانهیهك كه ته‌رمه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه كرابون. به شه‌وان كه هه‌وا تاریك ده‌بوو، ده‌ترسام و له په‌نجه‌ره‌ی شكاوه‌وه ده‌ست و قاچه‌كانم ده‌خسته ئه‌ودیو. هه‌ر ده‌نگی فیشه‌ك و خۆمپاره بوو كه شاری داگرتبوو. چه‌ند جاریش خۆمپاره به‌ر ده‌وروبه‌ری خه‌سته‌خانه كه‌وت و شووشه‌كانی شكاند. من ترسم له خۆمپاره شكابوو. نه‌وه‌ك هه‌ر من، هه‌ستت ده‌كرد كه كه‌س نه‌ده‌ترسا. خه‌ڵك له‌ت و قالبه سه‌هۆڵی ماڵی خۆیان ده‌هێنایه خه‌سته‌خانه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆن نه‌گرن. هه‌ر كه‌سێك كه یارمه‌تییه‌كی له ده‌ست هاتبایه، درێغی نه‌ده‌كرد. دایكم جاربه‌جار چێشت و نانی حازر ده‌كرد و دهیگهیانه پێرسۆنێلی ژووری عه‌مه‌ل و منیش پاككردنه‌وه و شووشتنی كه‌لوپه‌له‌كانی ژووری عهمهلیشم گرتبووه ئه‌ستۆ. ژوماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شووڕای گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌ك من ببوونه ئیمدادگهر(یارمه‌تیده‌ری پزیشكیی) و هه‌ر كارێك كه له ده‌ستیان هاتبا، درێغییان نه‌ده‌كرد. جاری وا هه‌بوو كه دوو دانه شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك چاومان ڕه‌نگی خه‌وی نه‌ده‌دیت.
یه‌كێك له‌و شه‌وانه، ڕاسپارده‌یه‌كی “شه‌هێن”م جێبه‌جێ كرد. یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان كه پشتی بریندار ببوو، هێنایانه ژووری عه‌مه‌ل. دكتۆری نه‌شته‌رگه‌ر وتی كه ده‌بێ ده‌سته‌كانی ببڕمه‌وه. بوغز قوڕگمی گرتبوو. پێشمه‌رگه برینداره‌كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئێمه بوو. هه‌موو ڕۆژێك ده‌مدیت. ده‌تتوانی به ئاسانیی نه‌فره‌ت له چاوه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ره‌كه دا ببینی. به‌ر له‌وه‌یكه كه‌لوپه‌له‌كانی ژووری عه‌مه‌ل ئاماده بكه‌م، ڕامكرده لای دكتۆره هێندییهكهی خه‌سته‌خانه و هه‌ڵمستاند. ده‌نگم ده‌رنه‌ده‌هات، به هه‌ناسه‌بڕكێ داوام لێ‌كرد كه له‌گه‌ڵم بێته ژووری عه‌مه‌ل. دكتۆره هێندییهكه هات و به تاقه‌ت و حهوسهلهیهكی زۆره‌وه ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كه‌ی دوورییه‌وه. خۆشحاڵ بووم له‌وه‌یكه نه‌مهێشت ده‌ستی كه‌سێك ببڕنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م خۆشحاڵییه كورتماوه بوو.
زۆرجار له‌و 24 ڕۆژه پڕ له كوشتار و مه‌رگه‌ساته دا، به ئامبوڵانس ده‌چووینه ناو شار، هه‌تاكوو برینداره‌كان كۆ بكه‌ینه‌وه، یاخود داروو و كیسه‌ی خوێن بگه‌یه‌نینه خه‌سته‌خانه‌ی شاراوه. له كاتی چوون بۆ خه‌سته‌خانه‌ی شاراوه‌ی ئاغازهمان، ده‌كه‌وتینه به‌ر په‌لامار و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسداران. چه‌ند كه‌س له هاوڕێكانم له لای ده‌ستم گیانیان به‌خت كرد.
“فه‌ره‌ح ئه‌تڵه‌سیی”، ئیمدادگهر(یارمه‌تیده‌ری پزیشكیی) و “ناهید بهقاڵپوور”ی پهرهستاریشم هه‌ر له‌م ڕۆژانه دا له‌ده‌ستدا. له‌م شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌دا به سه‌دان كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سیش ده‌ست و قاچیان له‌ده‌ستدا. یه‌ك له‌وانه یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانم به ناوی “شه‌راره بووستانیی” بوو كه هه‌ر تك قاچی به هۆی به‌ركه‌وتنی خۆمپاره‌وه له‌ده‌ستدا.
كوردوستان، شه‌ڕ، ئێعدام، مه‌رگ، شین، ئاواره‌بوون
ڕه‌نگبێ پێكه‌نیناوی بێت، به‌ڵام جارێكیان كه له خه‌سته‌خانه‌ی ئاغازهمان به ڕاكردن ده‌گه‌ڕامه‌وه، ئه‌ویش له ترسی ئه‌وه‌یكه فیشه‌ك به‌ر چاوم نه‌كه‌وێت، چاوم به پاكه‌تێك بنێشتی “ئێستیك” كه‌وت كه نه‌متوانی چاوپۆشیی لێ بكه‌م. له‌و گه‌رمه‌ی فیشه‌ك بارانه‌دا پاكه‌ته بنێشتهم هه‌ڵگرت و ده‌ستم كرده‌وه به ڕاكردن.
له یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌ی شاری سنه‌دا كه شه‌قامه‌كان بۆنی مه‌رگیان لێوه ده‌هات، مینی بووسێكی پڕ له بریندار گه‌یشته خه‌سته‌خانه. لاوانی ناوچه‌ی “شاڵمان” بوون كه فیشه‌ك و خۆمپاره به‌ر قاچیان كه‌وتبوو. له نێو ئه‌و لاوانه‌دا، لاوێكی 18 ساڵان بوو كه له تاو ئیش و ئازار و تا، وڕێنه و ناڵه‌ناڵی ده‌كرد.
نه‌یده‌هێشت تیماری بكه‌م، چه‌ند جار ده‌ستمی گرت و به ته‌واوی هێزیه‌وه ده‌سته‌كانمی ده‌داوه دواوه. هاوڕێیه‌كانی له دوای ئه‌وه‌یكه حاڵی بڕێك باشتر بوو، گه‌مه‌یان پێده‌كرد كه بۆچی ده‌ستی كچێكی تازه‌لاوی داوه‌ته دواوه. له پاشان چه‌ند جارێكی دیكه ده‌ستی كرده‌وه به وڕێنه و ناڵه‌ناڵ و ئه‌مجار به بێ ئه‌وه‌یكه خۆڕاگریی بكات، ده‌سته‌كانیم ده‌گرت و تیمارم ده‌كرد، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یكه ئه‌م ناڵه ووڕێنانه ئیتر هه‌ستێكی دیكه‌یان هه‌یه و ڕاسته‌قینه نین. جارێكیان ده‌ستمی گرت و به‌ڕووی نازه‌وه ده‌ستی پێدا هێنا، ئه‌وسا زانیم كه ئه‌م سێناریۆیه بۆ چییه.
چه‌ند ڕۆژ دواتری ئه‌وانیان ڕاگواست بۆ خه‌سته‌خانه نهێنییه‌كه. منیش له خۆشیی بینینی ئه‌ویش بووه، بۆ بردنی ده‌وا و ده‌رمان و كیسه‌ی خوێن، هه‌موو جارێ خۆبه‌خشانه ئاماده ده‌بووم. ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی دوای شه‌ڕیش، جارێكیان له‌سه‌ر شه‌قام دیتم، بڕێك قسه‌وباسمان كرد و بییرهوهرییهكانمان نوێ كرده‌وه. به‌ڵام ئیتر هه‌واڵێكی لێ نه‌بوو، هه‌تا ئه‌وه‌یكه له زیندان خه‌به‌ردار كرام كه بۆته پیشمه‌رگه و له تێكهه‌ڵچوونێك له‌گه‌ڵ پاسداره‌كان دا گیانی به‌خت كردووه. هێزه‌كانی حكومه‌تیش بۆ چاوترسێن كردنی لاوان، ته‌رمی “ئیره‌ج له‌علی”یان به‌ناو شار دا گه‌ڕاند. شوێن په‌نجه‌كانی ئه‌و، هێشتاش له‌سه‌ر ده‌سته‌كانم هه‌ست پێده‌كه‌م. هه‌ستێكی عاشقانه‌ی تازه‌لاویی ئه‌و ڕۆژانه.
24 ڕۆژ دواتر، سه‌ره‌نجام هێزی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری چه‌كدار، بڕیاریاندا كه له شار بچنه ده‌رێ، هه‌تا زیاتر له‌مه خه‌ڵك نه‌كوژرێن و كۆماری ئیسلامیی له دوای 3 هه‌فته خۆڕاگریی دلێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان، ئه‌وێشی به خوێن داگیر كرد و شار بۆنی مه‌رگی گرت و مه‌رگ و كوشتن درێژه‌ی كیشا.
پشكنین و گه‌ڕانی ماڵ به ماڵ ده‌ستی پێكرد. هه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ره به‌ناوبانگه‌ی كه به نیاز بوو ده‌ستی هاوگهڕهكییهكهم ببڕێته‌وه، له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌باتكارانی ئیمدادگهر( یارمه‌تیده‌ری پزیشكیی) ناسیبوو. خۆ بهكرێگیراوانیش له ناساندنی خه‌باتكاران هیچ درێغییان نه‌ده‌كرد. “شه‌هێن باوه‌فا”، هه‌ر ئه‌و سهرپهرهستارهی كه زیاتر له هه‌مووان گومانی له دكتۆره‌كه هه‌بوو، شناسایی كرا. ئه‌و دواتر وێڕای ژوماره‌یه‌كی دیكه له ئیمدادگهرهكان(یارمه‌تیده‌رانی پزیشكیی) و خه‌باتكاران، له سێداره درا.
خاڵی پشكنین له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سنه دامه‌زرا. هه‌ر كه‌سێك كه ناوی له لیستی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان دا بووایه، له كاتی هاتوچۆی شار دا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرا. من له ڕێگه‌ی پێناسێكی درووستكراو و یارمه‌تیی یه‌كێك له ناسیاوهكانمانهوه توانیم له‌و خاڵی پشكنینه به سڵامه‌ت ده‌رچم و به هه‌گبه‌یه‌ك له رووداو وێنه و بییره‌وه‌ریی مه‌ترسیدار كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت خوڵقاندبوویان، گه‌یشتمه كرماشان.
گوڵانی 1392
******
وەرگێڕان بۆ کوردی: عەلی شەریفی