مرۆڤێک کە زمانی دایکی نەزانێت وەک هەڵۆی باڵکراو وایە.
میلان کوندیرا دەڵێت : یەکەم هەنگاو بۆ لە ناو بردنی نەتەوەیەک سڕینەوەی زمانەکەیەتی .
کۆدەکانی سیستەمی بیرکردنەوە و مێشکی تاکی کورد، بۆ زمانی داگیرکاران داڕێژراوە و کۆک و ئامادیە .
لە کابرایەکی چەکیان پرسیوە ، ئایا ئێوە و سلڤاکیا بران یا دۆستن ؟ وڵامی داوەتەوە : براین . چونکوو مرۆڤ خۆی دۆستی خۆی هەڵدەبژیری ، بەڵام برا بەدەست خۆت نیە . نەتەوەی کوردیش ، وەها ئەنجن ئەنجن و دابەش کراوە ،کە بەدەس خۆمان نیە و براین . شوینیزمی تۆخ ودەسەڵاتەکانی پیشوو وەک ڕەزا شا و مستەفا کەمال لە ساڵی ١٩٤٥ بەم لاوە زمانی کوردیان بەرەو پوان و داڕزان برد . ڕاستەوخۆ سووکایەتیان بە فەرهەنگ و کولتورو خوێنەری کورد کردوە و هاوکات زمانی کوردیان ئەتک کرد . شێوەی دیالکتی سۆرانی یەک دوو خاڵی لاوازی فونتێکی هەیە . شێوەی دیالکتی کرمانجی هەشت فونیتیکی ناتەواوە و هیشتا نیشانە بۆ دەنگەکانی ( ئە ، ح ، ع، غ ، ڵ ، ڕ ، وێ ) دانەنراوە . هەر بۆیە ڕووناکبیرانی باکوور ئەدەبی کلاسیکی مەلای جەزیری ، ئەحمەدی خانی و فەقێی تەیران بە باشی ناناسن . زمانی کوردی وەک زمانی ڕووسی فونیتیکە و بەو جۆرەی کە قسەی پێدەکرێت هەر وایش دێتە سەر کاغەز و دەنوسرێت . ئەلف و بێ کوردی هەموار و چاکسازی بۆ کراوە و لە ڕۆژهەڵاتی ، یەکێک لە هەموارترین ئەلف و بێ کانە . ئەگەرچی لە لایەن نەتەوەکانی تورک ،کورد ، عەرەب، تورکەمەن و بەلوچەوە پێنج سەد ساڵە خزمەتی زمانی فارسی دەکرێت ، بەڵام ئەو گیر و کۆسپە لە زمانی فارسیدا هەیە لە زمانی کوردیدا هەرگیز نیە . زمانی فارسی خاوەنی پیتی ڤێ نیە . من شارەزای زمانی عەرەبی و تورکی نیم ، بیستومە زمانی عەربیش کۆسپ و گرفتی کەم نیە و تەنیا خۆێندەواری ئاستی باڵا دەتوانن ئیملای دروستی زمانی عەرەبی بنوسن .و زمانی تورکیش بەتایبەت لە زمانەکانی تری ڕۆژهەڵات وشەی زۆری قەرز کردووە و ، ئاسیمیلەی کردووە . لە سەر بنەمای و بنچینەی زمانەوانی و پێوەرە زانستیەکان زمانی کوردی ستانداردە و خاوەنی ٣٣ و یا ٣٤ پیتە . کرمانجی و سۆرانی دوو دیالکتی زمانی کوردین، بۆیە هەرگیز نەتەوەی کورد دوو زمانی ستانداردی پێویست نیە . مێژووی زمانی کوردی هاوار دەکات کە لە ناو سێ دیالکتی گۆرانی ، کرمانجی و سۆرانی مەجال و دەرفەت بۆ گەشە و پیشکەوتنی دیالکتی سۆرانی ڕەخساوە و پێدەچێت پێڤاژەی زمانی ستانداردی تێپەڕاندووە و نیشانەی بۆ بزوێنەکان داناوە . و هەرکەسێک سەربەستە کە بە زاراوە ودیالکتی ناوچە و هەرێمی خۆی ، هەستەکانی خۆی دەربڕێت وقسە بکات .
لە حاڵیکدا لە زمانی فارسی و عەرەبی سەر و بۆر هەرگیز ناتوانی دەوری بزوێنەکانی کوردیان هەبێت . کوردستان دەتوانی وەک وڵاتانی تر لە دیالکتە دەوڵەمەندەکانی وەک گەنجینەی زمان کەڵک وەر گرێت . لە یونان و نیڕویژ دووزمانیان هەیە . ئیهانە و سوکایەتی بە دیالکتەکان دەمارگرژی ناوچەیی دەسەلمێنێت . بە هەڵسەنگاندن و پێوانە عیلمی و زانستیەکان ، هیچ دیالکتیک لە هیچ دیالکتیکی تر چاک تر نیە . بۆ ئاگاداری و وەک بەڵگەیەکی مێژوویی دوازدە لە سەدی بەرهەمە کوردیەکان بە دیالکتی کرمانجی نوسراون .
لە وڵاتی عێراق دووزمانی سەرەکی، کوردی و عەرەبی بوون . لە زانستگای بەغدا ، بەشی زمانی کوردی کرایەوە و سیا ساڵەکانی ١٩٦٣-١٩٦٦ زمانی کوردی ملی شکا و گەشەی بەرچاوی نەکرد . لە بزووتنەوەی باشوری کوردستان تا ئەو کاتەی بزووتنەوەکە هەرەسی هێنا یانی سالی ١٩٧٥ زاینی زمانی فەرمی دەزگاکانی شۆڕش کوردی بووە .
باشوری کوردستان :
هیشتا ئاکادیمیایەکی زانستیانەی زمانی کوردی دانەمەزراوە . ئەگەریش ئوڕگانێک بەو ناوە هەبێت لە داهۆڵ دەچێت . کۆڕی زانیاری کورد لە زمانی بەعسدا ، لە بەستێنی گەشەی زمانی کوردی پێشڕەو تر و کاراتر بووە . لە باشوری کوردستان ناوی مانگە کوردیەکان کە لە گەڵ سروشت و جیولۆژی ولاتی کوردستان گونجاوە بە کار ناهێنن و لە باتی ناوی مانگە ڕۆمییەکان وەک: ئەیلول ،کانون ، شوبات، ئاب ، تشرین و نیسان بەکار دێنن . ئەگەر چی زمانی کوردی لە باشور بەهیمەت و بەرخودان و خەباتی دەیان ساڵای شارۆمەندانی باشوور ڕەسمی بووە و خوێندراوە ، بەڵام ئیستاش و هەندی جار لە نوسراوەی نوسەرانیان کوردی ” سەقەت ” بەر چاو دەکەوێت . لە ڕوانگەی پارلەمان و حکومەتی هەرێمەوە نرخی زمانی زگماکی لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و لەو بوارەشدا هەستی نەتەوییان کوشتوە و تەنیا پشتیوانی لە دیواری حیزبی و سکتاریزم دەکەن. دەسەڵاتی باشوری کوردستان لە بوار و کاناڵی ترسناکی گەندەڵی و تاوان تێپەر بوە و تێپەڕ دەبێت . پڕۆسەی گەندەڵی وپەتای بەرخۆریزم * لە سەر گەشەی زمانی کوردی کاردانەوەی نیگەتیڤی هەبوە . شاکار و کتێبی فارسی جار و بار لە باشوری کوردستان تەرجومە کراوەتەوە، کە لە گواستنەوە و تەرجومەی دیاردەکان ، ئەمانەت داری نە کراوە و هەڵەکان سەر لە ئاسمان دەکوتن . لە باتی تەرجومەی ئەدەبیات وشاکارەکانی جیهانی ، لە پێناو تەرجومەی کتێبی بێ ناوەڕۆکی فارسی ملی خۆیان بۆ دەشکێنن . سەرجەم شارۆمەندانی باشور لە بواری خوێندن و نوسینی زمانی کوردی متمانەیان بە خۆیان لە ئاستێکی فرە بەرزدایە و بە نیسبەت پارچەکانی تری کوردستان ، شیاوی قەدرزانین و ڕیزی فراوانن .
ڕۆژهەڵاتی کوردستان :
بارو دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەنیسبەت باشورەوەجیاوازی مێژوویی هەبوە . لە کاتی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ، زمانی کوردی گەشەی خێرای کرد و تۆێژێک لە خویندەوارانی کوردی زان ، ئەندێشە و چۆڕاوەی بیر و فیکریان ، لە گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکان و کتێبەکاندا وەک گەنجیە وبژاردەی زمانی کوردی لە مێژوودا تۆمار کراون . گەنجینەی گرانبەهای دەورانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ، نوسراوە کوریەکانن کە لە مێژووی خوێناوی گەلی کورد ئارشیو کراون .ناوی مانگەکان بە کوردی ، لە نوسراوەکاندا بەکار دێت و لە ناوی مانگە فارسی و ڕؤمیەکان خۆیان دەپارێزن . بەگشتی ئەو متمانە کە پێویستە بۆ خوێندن و نوسینی زمانی کوردی هەبێت لە رؤژهەڵاتی کوردستان ئاستێکی بەرزی نیە وکز و لاوازە. وەک بیرەوەری ، کاتێک بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات لە باشور گیرسایەوە . حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە هێزی خۆیان لە ئوردووگاکان دامەزراند . لە بیرمە کۆمەڵە ، کورسێکی بۆ کادیرەکان بە ناوی ” مەدرەسەی حیزبی ئوکتوبر ” کردەوە . نەودو نۆ٩٩ لە سەدی کادیرەکان کورد بوون و لە ناو ڕەنجدەرانی کوردا کاری سیاسیان دەکرد . تەبلیغ و پروپاگاندەیان لە ناو ڕەنجدەرانی کوردستان تەنیا بە زمانی کوردی ئیمکانی هەبوو . ئەمما هێج وانەیەکیان بە زمانی کوردی بۆ ئەو کادیرانە دانەنابوو . تاوانێک کە بەهیچ کلۆجێک پاساو نادرێت .بێگومان دیاردەی متمانە دەوری سەرەکی هەبوو و رێبەری کۆمەڵە متمانەیان بە خۆیان نەبوو کە کاردانەوەی ڕووخێنەری لە سەر خوێندن و فێر بوونی زمانی کوردی دانابوو و وزمانی فارسی گرینگ تر چاوی لێدەکرا . تا ئەو ئاستە من ئاگادارم و جێگای شانازیە ئیستا لە شارەکانی سنە ،مەریوان ،بۆکان و سەقز کۆڕ و کۆمەڵی کوردی زان و فیداکار خوێندنی زمانی کوردیان ، دڵسۆزانە دەس پێکردووە و ئەم پڕۆسەیە خۆی لە خەباتێکی مەدەنیدا تەرجومە دەکاتەوە . و توێژێکی بەر بڵاو لە گەنجانی کوڕ و کەنیشک فێری زمانی کوردی کراون .
ڕۆژئاوای کوردستان :
خوێندنی و فێر بوونی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان گەشەی بەرچاوی کردووە و دوور لە چاوەڕوانی بوو . بەرخودان و خەباتی پارتیزانەکان و شارۆمەندانی ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا بە هەڵسوڕانی نیزامی و شەڕی چەکدارانە دژی داگیرکاران و کۆنەپارێزان بەرتەسک نەبوەتەوە . لەپاڵ بەرخودان و خەباتی عەسکری . خەباتی مەدەنی و شارەستانیش گەشەی کردووە وبەردوامە و وەک کولتوری پێشکەوتوو جێ کەوتوە . سیستەمی مودێرن و هەڵکەوتووی ” کانتونەکان” لە هەموو جمەگەکانی کۆمەڵگا ئاژین بووە . ئەو سیستەمە یانی ” کنفدرالیزمی دیموکراتیک ” لە گەڵ بارودۆخ و بواری کۆمەڵایەتی چین و توێژەکان و پێکهاتە ڕەنگاوڕەنگەکان گونجاوە و سازگارە . چونکو دەروازەکانی ئوڕگانی کانتون بۆ هەر کەسێک بە هەر بیر و باوەڕ و ئاین و ئاین زاکان ، ڕەنگی پیست ، زمان زگماگی ونیژادوە کراوەیە . ئەم ئورگانە دیموکراتێکە وەک گلینەی چاو لە لایەن هاووڵاتیانەوە پارێزگاری لێ دەکرێت و لە سەر بناغەی مافی “تاک ” دامەزراوە . هیچ چەشنە هەڵاواردن و دیاردەی پیس و گڵاوی حیزبایەتی و سانسورێک بە سەر ڕەوتی کۆمەڵایەتی و مرۆڤدۆستانە و ڕادیکاڵی کانتونەکاندا زاڵ نیە . مرۆڤ لە یەکەمین هەڵسەنگاندنەکانی سەری سوڕ دەمێنێت ، کە خویندن و فێربوونی زمانی کوردی ولە کورت ترین ماوەدا تا ئەو ئاستە دڵخۆشکەرە و گەشەی کردووە و جێ کەوتوە . ئەلبەت بۆ شارۆمەندانێک کە زمانی زگماکیان کوردی نیە و بە زمانی ئاشوری ، کلدانی و عەرەبی ئاخافتن دەکەن، خوێندنی بە زمانی کەمینەکان ئازادە و حورمەتی فراوانیان لێ دەگێرێت . ئەوەی جێگای ڕێز و پێزانینە کە خەباتکاران چاوەڕوانی ئاڵ و گؤڕە بنەرەتیەکانی کۆمەلگا نین . هەر لە ئیستاوە ،بەرنامەی داڕێژراو و پلاتفورمی لۆژیکیان بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتەکانی ژینگە و زمانی زگماگی بەدەستەوە گرتوە و لەو بورانەدا فرە سەرکەوتوون . تەنانەت دەسکەوتەکانی شارۆمەندانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ماسمێدیای جیهانیەوە بڵاو کراوەتەوەە . گرێنگ ترین دەسکەوتی مێژوویی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان ، بەدەس هاتوە “بەرابەری ژنان و پیاوان” لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگایە . نمونە وامان و بە تایبەت لە سیستەمی حکومە تە دەڕندە و دیکتاتوەرکانی ناوچەکەدا بەرچاو ناکەوێت . هەنگاو بە هەنگاو مەیدانی ڕمبازێنی پیاوسالاری بەرتەسک دەبێتەوە و بەرەو هەڵدێر ملی ناوە و هێواش هێواش ، کولتوری کۆنی پیاوسالاری بەرەو نەمان دەچێت . کچان و ژنان وەک ئالترناتیڤی شیاو بۆ ئیدارە و بەڕێوە بردنی کۆمەڵگا دەوری پێشڕەویان هەیە .
باکوری کوردستان :
لە کۆنەوە هەلسوڕانی فەرهەنگی و کولتوری شارۆمەندانی باکور و خوێندنی زمانی زگماکی بە شێوە و خەتی لاتین دەستی پێکردووە . ڕووناکبیرانی تاراوگە و ئوروپا لەم بەستێنەدا یارمەتی زۆریان داوە . بەرهەمە کانیان ڕوو لە زیاد بوون و گەشەیە . بزووتنەوەیەکی جەماوەری و سەرشەقام و مەدەنی لە باکور ، پوتانسیل و زەرفیەت و قورسایی خۆی بە هەزاران شێوە پیشان دا. کۆنەپارێزان و حکومەتی فاشیستی تورکیا ئەو زەرفیەت و پوتانسیلەی لە بار برد . بزووتنەوەکە لە پێڤاژەی خەباتی مەدەنی و سەرکەوتوانەی خۆیدا ، تا ئاستیکی باڵا تووشی قەیران هات و گەلی کورد لەو ئامێرە پڕ دەسکەوتە مەحرووم کرا . پیلان و کردەوەی فاشیستی و داسەپاندنی دیکتاتوری و گرتن و زیندانی و کوشتاری هەر ڕۆژەی خەباتکاران ، لە سەر ڕەوتی خەباتەکە کاردانەوەی فرە نیگەتیڤی هەبوو و ڕێبەرانی راستەقینەی ئەو بزووتنەوەیە گیران و توندی زیندان کران . و بزووتنەوەی جەماوەری و خەباتی سەرشەقام لە نەبوونی ڕێبەریانی کاریزما، بەرە بەرە توشی پاشەکشە هات. وشارۆمەندانی باکوری کوردستان بۆ ئەو دیاردەیە فیداکاری وخوێنی زۆریان پێشکەش کرد . دەبوا خەباتی مەدەنی و شارستانی وئەو ئامێرە هەستیارە ، بە توندی بە دەستەوە گیرابا و نرخی گرانبەهای هەست کرابا . ئەگەرچی تلەڤیزیونی حکومەتی بەرنامەی داڕێژراوی بە دیالکتی کرمانجی داناوە ، ئەمما ناوەڕۆکی بەرنامەکان شوینیستی و تۆخ و مێش شوردنەوە و شەریعەتدان بە سیستەمی کمالیزمی ئیسلامیە .
* بەمەبەستی کامیل تر کردنی باسەکە ، بە هەر شێوەیەک دەتوانن سپاسبژێر وچاوەڕوانی یارمەتیتانم و و لە بیر جیاوازەکان بە حورمەتەوە پێشوازی گەرم دەکەم .
نۆزدەی فوریەی ٢٠١٩
* * * * *
بەرخۆریزم : ئەمرۆ لە ئاستی دونیادا بووە بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە سەر تەندروستی ژینگە و کورەی زەوی . باشوری کوردستان بەرخۆرترین کۆمەڵگای ناوچەکەیە ،چونکوو ئەوەی دەیخوات خۆی بەرهەمی ناهێنێت و ئەوەشی بەکاری دێنێت لە جێگای ترەوە دەیهێنێت . هەموو دەرمان و خواردنە کات بەسەر چوەکانی تورکیا و ئێران ، لە باشور دەفرۆشرین .
سەرچاوەکان : کوردی
١- سەبارەت بە پرسی میللی لە کوردستان ،سەرجەم دیالۆگەکان و باسەکان لە زانستگای تورینتۆی کانادا – دوکتور ئەمیری حەسەنپوور .
٢- زمانی کوردی لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا و دەرزیئاژن . فەرهاد شاکەلی ، سوید زانستگای ئوپسالا و جیهانی ڕۆمان
٣- زمان ئەدەب و ناسنامە ، گێرانەوە ناسی دوکتور هاشم ئەحمەدزادە ، زانستگای ئوپسالا
٤- ناسنامەی زمانی کوردی : بەرگی یەکەم ، بەرگی دووەم و بەرگی سێیەم . فازل ئوسولیان
سەرچاوەی فارسی:
١. انقلاب رۆژآوا مایکل نپ ، آنیا فلخ و ارکان آیوبوگا، مترجم مراد عظیمی
2- Prickimg with a needle .Ferhad Shakali
3´- Language , literature and identity .Dr Hashem Ahmadzadeh
3- Narratology.Dr Hashem Ahmadzadeh
Persian 1- Revolution in Rojava , Michael knapp, Anja flach and Ercan Ayboga , translated by, Morad azimi