شاره‌داریی كرماشان ڕۆژی هه‌ینی به‌دوای ڕاده‌ست كردنی گه‌ڵاڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشه‌كان به بەشی ئیجرایی ئەو شارەداریە، سه‌رجه‌م ده‌ستفرۆشه‌كانی ئهوشارەی كۆكرده‌وه.
بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ كه شاره‌داریی كرماشان سەرجەم ده‌ستفرۆشه‌كانی کرماشان لە سەر شەقامەکانی ئه‌وشاره‌ی به‌وپه‌ڕی بێڕێزی و سووكایه‌تی پێكردن كۆ كردووه‌ته‌وه و ڕاگه‌یاندووه كه ئیزنی ئەوەیان نییه كه له‌م شوێنانه كار بكه‌ن.
پێشتریش شاره‌داریی شاری سنه له هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه‌دا بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشانی ئەو شارەی دابوو كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشان به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.
بەهۆی نەبوونی هەلی كار و ژێربینایی ئابووری باش لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیان ناچار دەبن روو لە پیشەی دەستفرۆشی لە سەر شەقامەكان بکەن،تا بتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەی خۆیان دابین بكەن،رۆژانە بۆ بژێوی ژیانیان روو لە كاری دەستفرۆشی دەكەن و لەلایەن بەرپرسانی ئیداری و كارمەندانی شارەداریەکانەوە رووبەرووی كێشە دەبنەوە و رێگریان لێ دەكرێت و كەلوپەلەكانیان لێ دەسەندرێت.