زیاتر له دوو مانگه كه له چارهنووسی هاوڵاتیهكی خەڵکی مهریوان كه لە لایەن هێزەرکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەرسەرکردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “فەرید پەژووهی” هیچ زانیاریەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم لاوە کوردە، لە بەردەستدا نییه.
تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوونەوە لە چاڕەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە،بنەماڵەی ناوبراو،لە کاتی دەستبەدەر کرانی کوڕەکەیان تا ئەمڕۆ چەند جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوانیان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئیتلاعات لە دانی هەر جۆرە زانیاریەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم لاوە کوردە خۆیان بواردووە.
فەرید پەژووهی سەرەتایی مانگی خەزەڵوەر ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم سەر بە ئیدارە ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.