دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

دوو هەڵسوڕاوی كرێكاری كورد رەوانەی زیندان كران

مێهرداد سەبوری‌و ئومید ئەحمەدی دوو هەڵسوڕاوی كرێكاری خەڵكی شاری كامیاران كە پێشتر بە زیندان مەحكوم كرابوون، رۆژی پێنجشەممە 29ی سەرماوەز رەوانەی زیندان كران.

ئەم دوو كەسە پێشتر بە هۆی بەشدارییان لە رێوڕەسمی یەكی مانگی مەی، رۆژی جیهانیی كرێكار، دەستگیركرابوون لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی رژیم بە یەك ساڵ زیندان مەحكوم كرابوون كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رەوانەی زیندان كران.

پێشتریش ئارام محەمەدی، یەكێكی دیكە لە مەحكومانی ئەم دۆسیە رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز بۆ كێشانی 3 مانگ حەبس رەوانەی زیندانی كامیاران كرا. هەروەها رۆژی چوارشەممە 28ی سەرماوەز، شاهۆ سادقی رەوانەی زیندان كرا.

مێهرداد سەبوری‌و ئومید ئەحمەدی پێشتر لە رێكەوتی 9ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەگەڵ چوار هەڵسوڕاوی كرێكاریی دیكە بە ناوەكانی ئارام محەمەدی، دڵنیا سەبوری، شاهۆ سادقی‌و رۆژین ئیبراهیمی لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بەهۆی بەشدارییان لە مەراسیمی رۆژی جیهانیی كرێكار بە 30 مانگ‌و شەش رۆژ زیندان مەحكوم كرابوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …